هه‌ولێر
یه‌كه‌مین به‌فری ئه‌مساڵ له پیرمام (مەسیف سەڵاحەدین)، 30 كیلۆمه‌تر دوور له شاری هه‌ولێر باری و ژماره‌یه‌كی زۆری خێزان بۆ یاری به‌فر روویان له‌م ناوچه‌یه كرد.
به‌پێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئه‌م به‌فربارینه چیاكانی سه‌فین، هه‌ڵگورد، كۆڕه‌كی گرتبۆوه، ئێستا گه‌یشتووەته خاڵێكی نزیكی شاری هه‌ولێر و به‌فرێكی زۆر له پیرمام باریوه.
بەفربارینی زۆر له ناوچه‌كه‌دا بووه هۆی زەحمەتی لێخوڕینی ئوتۆمبێڵ هاوكات بۆ منداڵان بووه مایه‌ی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دیتنی بەفربارین، خێزانێكی زۆر خۆی و منداڵه‌كانیان بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و یاری به‌فر روویان له ناوچه‌كه كردووە و چه‌ند گه‌نجێكیش به تی‌شێرتی نیوقۆڵ یاری تۆپەڵەبەفر دەکەن.
یه‌كێك له هاووڵاتییان به‌ناوی، رۆژان عه‌لی به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ دیتنی بارینی به‌فر له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی رووی له ناوچه‌كه كردووه.
رۆژان عه‌لی راشیگه‌یاند كه نزیكه‌ی 2-3 ساڵه به‌فریان نه‌دیووه و له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر و سپی‌پۆش بوونی ناوچه‌كه دڵخۆش بوون، هه‌روه‌ها گوتیشی: "بارینی ئه‌و به‌فره‌ی كه چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد له هه‌ولێر ئێمه‌ی دڵخۆش كرد هه‌ر چه‌نده له ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر نه‌باری به‌ڵام به ماوه‌یه‌كی كورت سواری ئوتۆمبێڵهكانمان بووین له‌گه‌ڵ بنەماڵەمان بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و گه‌یشتنه ئێرە".
هه‌ڤین محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 7 ساڵ رایگه‌یاند كه زۆر دڵخۆش به‌وه‌ی كه یه‌كه‌م جاره یاری تۆپه به‌فرین ده‌كات و راشیگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر زیاتر ببارێ ئه‌وە پیاوی به‌فرین له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی دروست ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێی بارینی به‌فریش-ن له ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر.