Zana Natık Kerem
11 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2017
واشنتۆن ــ AA
بە پێی ناوەندی جیۆلۆجی ئەمریكی، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٦،٦ پلە لەسەر پێوەری رێختەر كەناراوەكانی نیوزیلاندی هەژاند.
لە بەیاننامەیەكی ناوەندەكەدا هاتووە کە بوومەلەرەزەكە بە دووری ١٩٨ كیلۆمەتر لە باكووری رۆژهەڵاتی دوورگەی ئۆكلاند باكووری ئەو وڵاتە روویداوە.
بە پێی بەیاننامەكە، چەقی بوومەلەرزەكە لە قوڵایی ١٠ كیلۆمەتر لە ژێر ئاستی دەریاوە بووە.
تا ئێستا دەسەڵاتدارانی نیوزیلاند هیچ داتایەكیان لەبارەی زیانەکانی گیانی و ماددی بوومەلەرزەكە بڵاونەكردووەتەوە.