Heman Hussein Yaseen
20 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2020
ههولێر - AA
هاووڵاتییەکی کاسبکار کە کاری پایسکیل فرۆشی دەکات، ئاماژە بەوە دەکات کە بەھۆی بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆ خواست لەسەر پایسکیل پێنج بەرامبەر زیادی کردووە.
کاسبکار لە بازاڕی پایسکیل فرۆشتن، قادر تاھیر مستەفا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''لەگەڵ راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ، خواست لەسەر پایسکیل زیادی کردووە و ئێستاش بەردەوامە، پایسکیلەکانی ئێمە دەستی دوون و لە ئەڵمانیا و ھۆڵەندا ھاوردەی ھەرێمی کوردستانیان دەکەین''.
قادر تاھیر مستەفا ئاماژە بەوەش دەکات کە خواست لەسەر پایسکیل پێنج بەرامبەر زیادی کردووە و گوتی: ''ئەگەر دوو مانگ پێش ئێستا رۆژانە١٠ پایسکیل بفرۆشرابووایە، ئەوا ئێستا ٥٠ پایسکل دەفرۆشرێت و ھۆکارەکەیشی راگەیاندنی قەدەغەکردنی ھاتوچۆیە، پایسکیلسواری وەرزشکردنە و خەڵکیش ئێستا کاتی زیاتریان ھەیە و دەتوانن خۆیان بە وەرزشی پایسکلسواری سەرقاڵ بکەن''.
ئەو لەبارەی گۆڕانکاری لە نرخی پایسکیلەکان بەھۆی زۆری خواستەوە گوتی: ''نرخی پایسکیلەکان بەرزبووەتەوە، ھۆکارەکەیشی بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ نرخی گواستنەوەی کەلوپەلەکان، بۆ نموونە پێشتر نرخی کرێی گواستنەوە چوار ھەزار یورۆ بوو، کەچی ئێستا بەھۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بووەتە پێنج ھەزار و ٥٠٠ یورۆ، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی گومرکی بارەکانمان لە دەروازەکانی ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە و ئەمەش ھۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بابەتەکانی ئێمە''.
قادر تاھیر مستەفا دەشڵێت "پێشتر ھەر ١٠ رۆژ جارێک باری تازە دەگەیشتە ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستا بەھۆی بوونی ئەو ڤایرۆسە، ھەر بارێک بیست رۆژی پێ دەچێت".
لەلایەن خۆیەوە گوتەبێژی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، ھەندرێن شێخ راغب ئاماژه بهوه دهكات كه زۆربوونی دیاردهی پایسكیلسواری بابەتێکی دڵخۆشكهره و جهخت لهوه دهكاتهوه كه دوای دهستپێكردنهوهی دهوامیی فهرمیی دامودهزگاكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، كار لهسهر ئهو بابهته دهكهن.
ھەندرێن شێخ راغب، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا وایکرد کە ھەرێمی کوردستان، كۆمهڵێك رێوشوێن بگرێتەبهر و رێوشوێنهكان ھاوتەریبە لەگەڵ پاراستن و پاک راگرتنی ژینگە، رێوشوێنەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خزمەتێکی زۆری بە ژینگەی ھەرێمی کوردستانیش کردووە''.
ههندرێن شێخ راغب گوتیشی: ''ئەگەر تێبنی بکەین بەپێی دوایین راپۆڕتی دەزگای ناسا، ھەوای جیھان زۆر پاکبووەتەوە، بە ھەوای عێراق و ھەرێمی کوردستانیشەوە، بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆ خزمەتێکی زۆری بە پاکبوونەوەی ھەوا کرد، وایکرد کە چالاکییەکانی مرۆڤ زۆر سنوورداربێت، چونكه بهداخهوه مرۆڤ پیسکەری ژینگەیە، لەبەر ئەوە دڵخۆشکەرە کە رێوشوێنەکان کاریگەری لەسەر پاککردنەوەی ژینگە ھەبووە''.
گوتەبێژی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، ھەندرێن شێخ راغب لهبارهی زۆربوونی ژمارەی پایسكیلسواران و خواستی هاووڵاتییان لهسهر بهكارهێنانی پایسكیل گوتی: ''یەکێک لەو پڕۆسانەی بۆ پاککردنەوەی ژینگە کارمان لەسەر کردووە ئەوە بووە کە بتوانین کەمترین ژمارەی ئۆتۆمبێل بەکاربێت و بەدیلەکانی بدۆزینەوە کە یەکێک لەوانە پایسکیلسواری بووە، ئەمە ئێجگار دڵخشۆشکەرە و پشتیوان دەبین و پێمان خۆشە ببێت بە دابونەریتێکی گشتی و کارێکی تەندروستە و بەکارھێنانی ئۆتۆمبێل سنووردار دەکات''.
ھەندرێن شێخ راغب خهجت لهوه دهكاتهوه كه پێویسته كارئاسانی بۆ بازرگانان بكرێت به مهبهستی هاوردهكردنی پایسكیل به كوالێتییهكی بهرز و گوتی: ''پێمان باشە کارئاسانی بکرێت بۆ ھاوردەکردنی پایسکیل و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاربێت و لەبەرامبەردا داوا لە پۆلیسی ھاتوچۆ دەکەین کە رێگاوبانێکی گونجاو بۆ لێخوڕینی پایسکیل دابین بکات به لهبهرچاوگرتنی رێنماییهكانی هاتوچۆ''.
گوتەبێژی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، ھەندرێن شێخ راغب گوتیشی: ''چەندین جار لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار گفتوگۆمان ھەبووە و ئێستا خەریکە گفتوگۆكانمان دەبێتە کردار و پایسكیلسواری لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و ئەمەش کارێکی باشە بۆ پلانەکانی ئێمە و به دڵنیایییهوه دوای دەستپێکردنەوەی دەوام قسەی خۆمان دەبێت و یەکێک لەوانە جەختکردنەوە دەبێت لەسەر پایسکیلسواری''.
لە رۆژی ١٣ی ئاداری رابردوو، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19 ) ژمارەیەک رێكاری گرتهبهر کە یهكێكیان بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆبوو.