Mohammed Baqi Hussein
15 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2016
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌فكان ئالا: "تا ئه‌مڕۆ له سیلڤان، ڤارتۆ، دێریك، دارگێچیت، جیزره و سلۆپی 2 هه‌زار و 40 چاڵ و به‌ربه‌ست پڕكراونه‌ته‌وه و لادراون. 2 هه‌زار و 313 بۆمبی چێنراو پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه و 830 بی كه‌ی سی، قه‌ناس، كڵاشینكۆف ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه. 47 ئار بی جی و 645 گولـلەی ئاربی جی، هه‌زار بۆمبی ده‌ستكرد، 431 نارنجۆك و 98 هه‌زار و 650 فیشه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌فكان ئالا له‌میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاراندا له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند، له دوو شارۆچكه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری راگه‌یه‌نرا و ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدرا، له شارۆچكه‌یه‌كیش به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه‌یی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌نرا و ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدرا.
راشیگه‌یاند له شارۆچكه‌ی جیزره 63 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێ كرا.
ئالا گوتیشی: "بە هۆی ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی چاڵه‌كان و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كان درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڕۆژیش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وامه. چونكه ئه‌گه‌ر هاووڵاتیانمان بچنه ئه‌و شوێنانه و بۆمبێكی شاراوه بته‌قێته‌وه، ره‌نگه ببێته هۆی زیانی گیانی هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كانمان. پاككردنه‌وه‌ی ئه‌مانه كاتی ده‌وێت. له‌به‌رئه‌وه چالاكییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا راشیگه‌یاند قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له شارۆچكه‌ی سلۆپی له سه‌عات 6ی ئێواره بۆ 5ی به‌یانی به‌رده‌وامه و له ناوچه‌ی سووری دیاربه‌كریش قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌رده‌وامه و سه‌دا 95ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كۆتایی هاتووه. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌م نزیكانه ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست دێنن.
هه‌روه‌ها ئالا له‌باره‌ی ئاماری ئه‌و چالاكییانه‌ی ئه‌نجامدراون دوا.
ئالا گوتیشی: "تا ئه‌مڕۆ له سیلڤان، ڤارتۆ، دێریك، دارگێچیت، جیزره و سلۆپی 2 هه‌زار و 40 چاڵ و به‌ربه‌ست پڕكراونه‌ته‌وه و لادراون. 2 هه‌زار و 313 بۆمبی چێنراو پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه و 830 بی كه‌ی سی، قه‌ناس، كڵاشینكۆف ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه. 47 ئار بی جی و 645 گولـلەی ئاربی جی، هه‌زار بۆمبی ده‌ستكرد، 431 نارنجۆك و 98 هه‌زار و 650 فیشه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه. سه‌ره‌نجام ده‌ست له‌ناو ده‌ست ده‌توانین به‌سه‌ر كێشه‌ی په‌كه‌كه‌دا سه‌ربكه‌وین كه هه‌موومانی برینداركردووه و وزه‌ی توركیای به خه‌سار بردووه".