Ramal Abdullah Mahmood
09 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2017
ئورفا – AA
لە میانی جێبەجێکردنی پلانی کاری پڕۆژەی باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو (گاپ) لە رێگەی پڕۆژەی ئاودێرییەوە مێرگی سروج بە ئاو شادبوو. ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی بەروبوومی پەتاتە لە ناوچەکە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە میانی پڕۆژەکەدا دوو ساڵە لە درێژترین هێڵی بۆڕی ئاوی تورکیا کە درێژیەکەی ١٧ هەزار و ١٨٥ مەتر و تیرەکەی حەوت مەترە و ئاو بۆ مێرگەکە دابین دەکات.
پێشتر مێرگەکە کە بە زەوی کاکی بە کاکی ناوی دەهات، بەڵام لە سایەی ئەم پڕۆژەیەدا بەرهەمی مێرگەکە زیادی کردووە و جۆرەکەیشی باشتر بووە.
جووتیاران ئاماژە بەوە دەکەن کە بە بەراورد لەگەڵ دوو ساڵ لەمەوبەر بەرهەمەکانیان زۆر زیادی کردووە، خۆشحاڵی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە دەربڕی. لە ٢٠٠ دۆنم زەوی مێرگەکەدا پەتاتە بەرهەم دەهێنرێت.