Ramal Abdullah Mahmood
09 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2017
کلیس – AA
تاکو ئێستا ٤٤ هەزار پەنابەری سووری کە بە مەبەستی بەسەربردنی جەژنی رەمەزان سەردانی وڵاتەکەیان کردبۆوە، گەڕاونەتەوە تورکیا.
ئەو پەنابەرە سووریانە رۆژانی جەژنیان لە ناوچە ئارامەکانی وەک عەزاز، مارع، سۆران، ئەختەرین و چۆبانبێی بەسەربرد لە رێگەی دەروازەی گومرگی ئەلسەلامە کە دەکەوێتە بەرامبەر کلیس دەگەڕێنەوە تورکیا.
دوای پشکنینی پەنابەران و راییکردنی کارەکانیان لە لایەن تیمەکانی سنوورپارێز دێنە ناو خاکی تورکیا.
کەسوکاریان بە مەبەستی پێشوازیکردن لە پەنابەران هاتبوونە دەروازەی سنووری ئۆنجوپنار. دواتر بە ئۆتۆمبێل گەیەنرانە ئەو شوێنانەی لێی گیرساونەتەوە.
تاکو ئێستا، ٤٤ هەزار پەنابەری سووری کە بە مەبەستی بەسەربردنی جەژنی رەمەزان سەردانی وڵاتەکەیان کردبۆوە، گەڕاونەتەوە تورکیا.