Hemn Osman
07 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2016
هاوڵاتیانی سووری كه به‌هۆی جه‌نگی نێوخۆی وڵاته‌كه‌یانه‌وه ئاواره‌ی توركیا بوون، له شاری وان كه زستان تیایدا سه‌خته و پله‌ی گه‌رما له‌خوار سفره‌وه‌یه، ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
كه‌شوهه‌وای ساردی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له وه‌رزی زستاندا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان دروست كردووه و ئەمە بۆ پەناخوازانی سووری ژیانی سه‌خت كردووه كه له ژێر خێمه‌دا ده‌ژین.
هاووڵاتییه‌كی سووری به‌ناوی خه‌لیل یاسین كه به‌هۆی شەڕی نێوخۆیی وڵاته‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و پێنج منداڵی‌دا ئاواره‌ی توركیا بووه، باسی سه‌ختی ژیان و گوزه‌رانیان بۆ ئانادۆڵو ده‌كات و ده‌ڵێت: "به یارمه‌تی کەسانی خێرخوازە کە دەتوانین لێرە بژین چونکە هیچ كار و بژێوییەکم نییه و ناتوانم ژیانی خۆم دابین بکەم هەروەها به‌هۆی سه‌رما و سۆڵی ئەم وەرزەوه زیاتر منداڵه‌كانمان نه‌خۆش ده‌كه‌ون".
ئاواره‌یه‌كی دیكه به‌ناوی نه‌بی یاسین، باس له‌وه ده‌كات یه‌كه‌مجار كه هاتوونه‌ته توركیا له ژێر خێمەدا دەژیان کە له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی باران و به‌فر، خێرخوازێك كۆنتهینهری پێ داون.
یاسین، باس له‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ هاوژین و سێ منداڵه‌كه‌ی كه بچووكترینیان شه‌ش مانگانه، هه‌وڵی راهاتن له‌گه‌ڵ ئەم ژیانە ده‌ده‌ن و له كۆنتهینهرهكهدا ده‌ڵێت: "یه‌كه‌مجار كه هاتینه ئێره دوچاری سه‌ختی زۆر بووینه‌وه، به به‌راوردی رۆژانی یه‌كه‌م، ئێستا بارودۆخمان كه‌مێك باشتره. خوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه خۆش بێت كه هاوكاریان كردووین. ژیانی نێو كۆنته‌ینه‌ر بەهەڵسەنگاندنی نێو خێمە باشتره به‌ڵام كاره‌بامان نییه. ئەگه‌ر كاره‌بامان بۆ دابین بكرێت، ئه‌وە زستان به‌م شێوه‌یه به‌ڕێ ده‌كه‌ین، هیچ چارێكی دیكه‌مان نییه. ته‌نیا نیگه‌رانی منداڵه‌كانمم".