Hemn Baban
16 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2016
نەینەوا
له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی عێراق بۆ نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی لای چه‌پی مووسڵ، ئه‌مڕۆ پێشره‌وی بۆ نێو گه‌ڕه‌كی ته‌حریر و به‌شی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كه رزگاركراوه، دیمه‌نه‌كانی نێو مووسڵ سه‌رباری وێرانه‌یی، كۆڵانه پڕ له ئۆتۆمبیله تێكشكاوه‌كان، دیمه‌نی ته‌قینه‌وه و فیشه‌كه‌كان به زۆرێك له خانووه‌كان ده‌بینرێن، لێره له‌نێو ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی هێزه عێراقییه‌كانی لێن به ده‌یان خێزان ئاواره ده‌بن و چه‌ندین ئافره‌ت و منداڵ و گه‌نج و پیر له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی داعش هێشتا لێره و له‌وێ به‌رگریی ده‌كات به‌ره‌و ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی سوپای عێراقن ئاواره ده‌بن، ئاواره له هه‌موو شوێنێك هه‌یه، بۆ هه‌ر شوێنێكی مووسڵ ده‌چی له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی له‌ده‌ستی داعش ده‌رهێنراون ئاڵا سپی به‌ده‌سته‌كان ده‌بینرێن.
ئاواره‌كان به‌ته‌نها نان و ئاو به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مییان هه‌ڵگرتووه له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگی پێویست هیچ شتێكیان پێ نییه و ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبیلهكانیشیان به‌جێ ده‌هێڵن له‌ترسی كردنه ئامانجی هێزه‌كان، هه‌ر بۆیه ئه‌وان زوو زوو داوای خواردنیشیان ده‌كرد و تینووشیان بوو.
لێره ئافره‌ته‌كان هێشتا له چه‌كدارانی داعش ده‌ترسن و هێشتا ئه‌و جله ره‌شانه‌ی داعش به‌سه‌ریدا سه‌پاندنی لانابه‌ن، هه‌روه‌ها دیمه‌نی پهچهكانیش هێشتا زۆر زاڵن.