Ferdi Uzun,Ramal Abdullah Mahmood
09 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2019
ئایدن – AA
لیساننی هیڵهن كه هاووڵاتییه‌كی هۆڵه‌ندییه له شاری ئایدن سه‌رقاڵی به‌خێوكردن و چاودێریكردنی ئاژه‌ڵه بێخاوهنهكانه.
لیساننی هیڵهن-ی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئاڵپ ئایایدن كردووه و له شاری ئایدن-ی تورکیا گیرساوه‌ته‌وه، خۆی فێری زمانی توركی كردووه و رۆژانه دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كانی سه‌رقاڵی به‌خێوكردن و چاودێریكردنی ئاژه‌ڵه بێخاوهنهكانه.
ئه‌و خاتوونه رۆژانه كۆڵان به كۆڵان ده‌گه‌ڕێ و خواردن بۆ ئاژه‌ڵه بێخاوهنهكان داده‌نێ و چاره‌سه‌ری ئاژه‌ڵه نهخۆشبووهكانیش ده‌كات هه‌روه‌ها له ماڵیشه‌وه چوار ئاژه‌ڵ به‌خێو ده‌كات.
هیڵهن به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه وێڕای جیاوازی كولتووریش له توركیا هیچ هه‌ست به نامۆیی نه‌كات و زۆر كاریگه‌ره به سروشت و خه‌ڵكی توركیا، گوتی: "له هۆڵه‌ندا ئاژه‌ڵی بێخاوه‌ن نابیندرێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه لێره ئه‌و شته زۆره. پێویسته سه‌گه‌كان له‌لای مرۆڤ بن له ماڵه‌وه. تاكه داواكاری ئه‌وان خواردن و كه‌مێك خۆشه‌ویستییه له ئێمه. من وه‌كو منداڵه‌كانم ئاگام له‌و ئاژه‌ڵانه‌یه".