Orhan Topal
09 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2019
مه‌ككه - AA
ئه‌مساڵ 5ی تهمووز یه‌كه‌م قافڵه‌ی حاجییانی توركیا به‌ره‌و مه‌ككه‌ی پیرۆز به‌ڕێكه‌وتن و له‌ئێستادا سه‌رجه‌م قافڵه‌كان گه‌یشتوونه‌ته مه‌ككه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كاروباری ئاینی و كۆمپانیاكانه‌وه، نزیكه‌ی 80 هه‌زار حاجی له توركیاوه چوونه‌ته مه‌ككه به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.
قافڵه‌كان سه‌ره‌تا چوونه‌ته مه‌دینه و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قورباندا چوونه‌ته مه‌ككه.
شاری مه‌ككه و كه‌عبه‌ی پیرۆز له‌ئێستادا قه‌ره‌باڵخترین رۆژه‌كانی به‌رله رۆژی عه‌ره‌فه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
حاجییه‌كان نیوه‌ڕوان بۆ پشوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه میوانخانه‌كان و كاتی نوێژه فه‌رزه‌كان له‌كه‌عبه ئاماده‌ده‌بن.
ئه‌و حاجییانه‌ی ناتوانن له‌نزیك كه‌عبه‌وه ته‌واف بكه‌ن، لهنهیمهكانی سه‌ره‌وه و بازنه گهورهترهكاندا تهوافهكهیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئێواره‌ی به‌رله رۆژی عه‌ره‌فه حاجییه‌كان رووله كێوی عه‌ره‌فه ده‌كه‌ن و له‌وێ ئه‌ركی وه‌قفه‌ی عه‌ره‌فه به‌جێده‌هێنن.