مووش
به‌ساڵان به‌ر له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد كوێستانی شانیایڵا و چیای كۆزما له مووش، شوێنی ئۆپاراسیۆن و شه‌ڕ بوو. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌نگی ته‌قه نایه‌ت و شادی جه‌ژن له‌وێ زاڵه. یه‌كه‌مین جاره مه‌ڕداران جه‌ژنی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری و جه‌ژنی ره‌مه‌زان به‌یه‌كه‌وه له‌ناو ئارامی له‌و كوێستانه ده‌كه‌نه‌وه.
محه‌مه‌د چه‌لیك یه‌كێكه له پیاوه ماقووڵانی عه‌شیره‌تی بادیكان له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌وانان ده‌ڵێت له‌دوای راگرتنی ئۆپاراسیۆن به‌ساڵانه یه‌كه‌مین جاره جه‌ژن له كه‌شێكی ئارام به‌سه‌ر ده‌به‌ین. له شارۆچكه‌ی قولب له دیاربه‌كر هاتوومه‌ته شهنیایڵا له چیای كۆزما له‌ژێر ئه‌و رهشماڵانه له‌گه‌ڵ خزمهكانمانم جه‌ژنی ره‌مه‌زان پیرۆزه ده‌كه‌ین، له‌سه‌رتاوه پشتگیریمان له‌و پڕۆسه‌یه كرد‌و تا دوایش پشتگیری لێده‌كه‌ین:" ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی له‌نه‌ورۆز تا ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌یه، زه‌رده‌خه‌نه ده‌خاته سه‌ر رووی مرۆڤ. خاك پێده‌كه‌نێ، دره‌خت پێده‌كه‌نێ، كانیاوه‌كان پێده‌كه‌نن و مرۆڤیش له‌وان زیاتر پێده‌كه‌نێ. له جه‌ژنی ره‌مه‌زانی رابردوو به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منی زۆر كه‌م میوانمان هه‌بوو، هه‌موو كه‌س له‌ناو ترس و دڵه‌ڕاوكێ دابوو. به‌ڵام ئه‌مساڵ به سه‌دان میوانمان هه‌یه. زۆر به ئازادی هه‌موو كه‌س ده‌توانێ بێت و بچێ. له ساڵانی رابردوو جه‌ژن و شایهكانمان به غه‌مباری به‌ڕێده‌كرد. ئه‌مساڵ له‌ناو ئارامی جه‌ژن به‌سه‌ر ده‌به‌ین. به‌ناوی میلله‌ت سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌و پڕۆسه‌یان كرد". مهنسوجان ئۆزتورك ژنێكی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێ له جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ساڵی رابردوو به‌رده‌وام ده‌نگی چه‌ك و تۆپ ده‌هات، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌ناو ئارامی جه‌ژنیان پیرۆز كردووه:" ئیتر ناخوازین گوێمان له ده‌نگی چه‌ك بێ. ناخوازین فرمێسكی دایكان ببینین. ده‌خوازین مرۆڤ به ئازادی و ئارامی بژی".