حاتای
كۆنسێرته‌كه له‌لایه‌ن (رێكخراوی خێرخوازیی كخاتەین) له‌گازینۆیه‌كی شارۆچكەی (رەیحانلی) لەپارێزگای هاتا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گشتی چوار سه‌د منداڵی سوریایی كه ئاواره‌ی توركیان به‌شداریان تێداكردو پێكەوە گۆرانی‌یان گوت.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه بۆ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ گوتی " بەبۆنهی ھاتنی جەژنی رەمەزان، رێكخراوه‌كه‌مان ویستی دیارییه‌كی دڵخۆشكه‌ر پێشكه‌شی ئه‌و منداڵانه بكات كه به‌هۆی شه‌ڕو كوشتاره‌وه باوكیان له‌ده‌ستداوه یان له‌وڵاتی خۆیان هه‌ڵاتوون و له‌ئاواره‌ییدا ده‌ژین"
منداڵان له‌داوی گۆرانی گوتن و سه‌ماكردن، دۆعایان بۆ سوریا كرد تا له‌شه‌ڕو نه‌هامه‌تی رزگاریان ببێ.