Sarmand Hameed
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2017
هەولێر - AA
جه‌لال تاڵه‌بانی له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا له ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد، تاڵه‌بانی له ساڵی 1933 له گوندی كه‌لكانی سه‌ر به قه‌زای كۆیه له نزیك هه‌ولێر له‌دایك بووه، ئه‌و له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه تێكه‌ڵی سیاسه‌ت ده‌بێت و به كه‌سێكی كاریگه‌ر له عێراق و ناوچه‌كه ده‌زانرا، تاڵه‌بانی له‌دوای رۆیشتنی عێراقێكی پڕ كێشه‌ی به‌جێهێشت كه پێشتر به كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان داده‌نرا.
هه‌ولێر-AA تاڵه‌بانی له‌ساڵی 2005 بوو به‌یه‌كه‌م سه‌ركۆماری عێراق له نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌ساڵی 2012ه‌وه ته‌ندروستیی تێكچوو و وه‌كو خۆی لێ نه‌هاته‌وه تا کۆچی دوایی کردنی. جه‌لال حوسامه‌دین نوری له ساڵی 1933 له‌دایك بووه و حهوتهمین سه‌ركۆماری عێراق بووه، دووه‌م سه‌ركۆماریش بووه له‌دوای ساڵی 2003 و رووخانی رژێمی پێشووی عێراق سه‌دام حوسێن. تاڵه‌بانی كوڕی شێخ حوسامه‌دین تاڵه‌بانییه كه شێخی ته‌ریقه‌تی قادرییه و له گوندی كه‌لكانی سه‌ر به قه‌زای كۆیه له نزیك ده‌ریاچه‌ی دوكان له‌دایك بووه، تاڵه‌بانی كه هه‌ر له منداڵییه‌وه به كه‌سێكی وریا و چه‌له‌نگ ناوبانگی هه‌بووه، تێكه‌ڵ بوونی به مه‌جلیسه‌كانی باب و باپیرانی و بوونی دیوه‌خانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر هۆشیاریی به‌جێ هێشتووه. تاڵه‌بانی له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت بووه، پێش ئه‌وه‌ش له پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تاییدا داواكارییه‌ك به ناوی قوتابیانی قوتابخانه‌كه‌ی ده‌داته به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی له كۆیه و له‌ساڵی 1947 په‌یوه‌ندیی به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌كات ئه‌وێ كات ته‌مه‌نی ته‌نها 14 ساڵ بوو. له‌ساڵی 1951 بووه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئه‌وێ كاتێ ته‌مه‌نی ته‌نها 18 ساڵ بووه. تاڵه‌بانی كه به‌هۆی خۆشه‌ویستییه‌وه پێی گوتراوه مام جه‌لال، به پیاوێكی قسه خۆش و نه‌رم ناسرابوو، ئه‌و له‌نێو سیاسه‌تدا زۆر قاڵ بووبوویه‌وه و زیاتر به‌وه ده‌ناسرایه‌وه كه توانای قایلكردنی ئه‌وانی دیكه‌ی هه‌یه، توانای كۆكردنه‌وه‌ی دژ به‌یه‌كه‌كانی له‌سه‌ر یه‌ك مێزدا هه‌یه. له یاداشته‌كانیدا كه به‌مدواییه به‌شێكی له كتێبی" دیداری ته‌مه‌ن" له‌لایه‌ن سه‌ڵاح ره‌شیده‌وه بڵاوكرایه‌وه تاڵه‌بانی باس له‌وه ده‌كات كه چۆن له‌سه‌ره‌تاكانی ژیانییه‌وه تێكه‌ڵ به خوێندنه‌وه بووه و چۆن هه‌ر زوو مشتومڕی فیكری له‌سه‌ر بیری ماركسی و شیوعی له‌لایه‌ك و بیری نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌كی دیكه كردووه و چۆن له‌گه‌ڵ شیوعییه‌كاندا زۆر جار كه‌وتووه‌ته گفتوگۆ له‌وباره‌یه‌وه. جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ساڵی 1953 ده‌چێته كۆلێژی یاسا، هه‌رچه‌نده ده‌یویست له كۆلێژی پزیشكی بخوێنێت، به‌ڵام به‌هۆی چالاكییه سیاسییه‌كانییه‌وه كێشه‌ی زۆری بۆ دروستكرا، له سوپادا خزمه‌تی كردووه و بووته به‌رپرسی كه‌تیبه‌ی زرێپۆش. له وتوێژه‌كانی كورد و حوكمڕانه‌كانی عێراق به‌شداریی كردووه، هه‌رچه‌نده له‌ساڵی 1964 ناكۆكیی توند ده‌كه‌وێته نێوان خۆی و مه‌لا موسته‌فا بارزانی، به‌ڵام له كتێبی دیداری ته‌مه‌ن تاڵه‌بانی باس له‌وه ده‌كات كه یه‌كه‌مین جار بارزانی بینیوه چه‌ند دڵخۆش بووه و چی كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ری داناوه. له‌دوای نسكۆی شۆڕشی كورد و له‌ساڵی 1975 به‌دیاریكراوی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دیمه‌شق داده‌مه‌زرێنن كه به حزبێكی سوسیالیست ناسرابوو. تاڵه‌بانی له ساڵی 2005 بوو به سه‌رۆك كۆماری عێراق و بۆ دوو ویلایه‌ت له پۆسته‌كه‌یدا مایه‌وه، له 2010 بۆ ویلایه‌تی دووه‌میش هه‌ڵبژێردرایه‌وه، له 20ی شوباتی 2007 ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حوسێنی پزیشكی له ئوردن كرا دوای ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیی تێكچوو، چه‌ند جارێك به‌هۆی كێشییه‌وه كێشه‌ی رۆیشتنی بۆ دروست ده‌بوو. تاڵه‌بانی له‌ساڵی 2008 وه‌كو جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی سۆسیال ئینته‌رناشناڵ هه‌ڵبژێردرا. جه‌لال تاڵه‌بانی كه له جلوبه‌رگدا به‌رده‌وام به چاكه‌ت و پانتۆڵه‌وه له‌دوای 2003 ده‌ركه‌وتووه، هه‌میشه به بۆینباخه سووره‌كه‌ی ده‌ناسرایه‌وه كه وه‌كو ئاماژه‌ی بۆ كراوه هه‌میشه ئاره‌زووی ئه‌و ره‌نگه‌ی ده‌كرد بۆ بۆینباخ. له 17-12- 2012 تاڵه‌بانی جه‌ڵته‌ی مێشك لێیدا و دواتر له‌وێ كاته‌وه زۆر كاتی له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێ كردووه. تاڵه‌بانی له‌دوای خۆی هیچ كه‌سێكی بۆ سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رانهسپارد و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت حزبه‌كه‌ی بێ سكرتێر ماوه‌ته‌وه. تاڵه‌بانی له‌دوای خۆی دوو كوڕی به‌جێ هێشتووه ئه‌وانیش قوباد تاڵه‌بانی كه جێگری سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی کوردستانه، له‌گه‌ڵ باڤێل تاڵه‌بانی.