Dlshad Saifaalddin Ahmed
04 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2017
سلێمانی ـ AA
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری ھەولێر رایگەیاند: "رۆژی ھەینی لە کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ تەرمی سەرکۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، جەلال تاڵەبانی لە ئەڵمانیاوە راستەوخۆ دەگاتەوە شاری سلێمانی و لە گردی دەباشان لە نزیک ماڵەکەی خۆی لەو شارە بەخاک دەسپێردرێت".
سەعدی ئەحمەد پیرە گوتیشی: "رۆژی شەممە یەکەم رۆژی پرسەکەی دەبێت و دوو رۆژ پرسەی دەبێت".
دوێنێ سەرکۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەلال تاڵەبانی لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.