Zana Natık Kerem
13 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2017
دیالە ــ AA
ئەفسەر لە سوپای عێراق، ملازم غەسان عوبێدی رایگەیاند كە هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە ناحیەی عوزێم باكووری پارێزگای دیالە.
لە مانگی حوەزیرانی ساڵی ٢٠١٤دا، بە هۆی شەڕو پێكدادانەكانی هێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی داعش، ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانانی ناحیەی عوزێم ئاوارە بوون.
غەسان عوبێدی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "٣٠٠ خێزانی ئاوارە كە ژمارەی ئەندامەكانیان، هەزار كەسە دوای تەواوبوونی رێكارە ئەمنییەكان، گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ناحیەی عوزێم باكووری پارێزگای دیالە ".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو خێزانانە بەڵێنیانداوە لە كاتی بینی هەر حاڵەتێكی گومانلێكراو لە ناوچەكیان، هێزە ئەمنییەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە.
ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانانی ناوچەكانی پارێزگای دیالە بە هۆی هێرشەكانی داعش بۆ سەر ناوچەكانیان لە میانی ساڵی ٢٠١٤دا، ئاوارەی پارێزگاكانی كەركووك، بەغدا، كەربەلا و نەجەف بوون.
لە هاوینی ساڵی ٢٠١٤دا، داعش رووبەرێكی بەرفراوانی لە ناوچەكانی پارێزگای دیالە كۆنتڕۆڵ كرد بەڵام دواتر هێزەكانی سوپای عێراق بە پشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئەو ناوچانەیان كۆنتڕۆڵكردەوە.