Haydar Karaalp
24 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2021
نه‌جه‌ف – AA
ده‌ریای نه‌جه‌ف ده‌ریاچه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته ناوەڕاستی بیابانێكی گه‌وره له رۆژئاوای شاری نه‌جه‌ف، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه پشتگوێ خراوه، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خه‌ڵكی ناوچه‌كه رووی تێ ده‌كات.
ده‌ریای نه‌جه‌ف کە رووبەرەکەی ٣٣٦ کیلۆمەتر چوار گۆشەیە و درێژییەکەی ٩٦،٥ كیلۆمه‌تره، هەروەها پانییەکەی ٤٨ كیلۆمه‌تره دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆری وشكه‌ساڵی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌هۆی بارانبارینه‌وه ئاستی ئاو زیادی كردووه و به‌مه‌یش هاووڵاتییانی نه‌جه‌ف و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ر رووی تێ ده‌كه‌ن و كاتێكی خۆیشی لێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

چه‌ندین جۆری باڵنده و ماسی له ده‌ریای نه‌جه‌ف-دا ده‌بیندرێن و ماسگیران رۆژانه تۆڕ له كه‌ناراوه‌كانی داده‌نێن و چاوه‌ڕوانی خۆرئاوابوون ده‌كه‌ن و به‌شێك له شوێنه‌كانی دهریاچهكهیش له زۆنگاو ده‌چن.
به‌هۆی به‌رزیی پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كه، چه‌ند كاتژمێرێكی بمێنێ بۆ خۆرئاوابوون ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان روو له ده‌ریای نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن. له كاتێكدا منداڵان له كه‌ناراوه‌كاندا یاری ده‌كه‌ن، گه‌وره‌كانیش له رێگای مۆبایله‌وه ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی نه‌وره‌سه‌كان بگرن.
ئه‌م ده‌ریاچه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵی و ئیداره‌ی خۆجێیه‌وه هیچ گرنگییه‌كی پێ نه‌دراوه و تەنانەت یه‌ك شوێنی گه‌شتیاری له ده‌ورووبه‌ری ده‌ریای نه‌جه‌ف-دا دروست نه‌كراوه.