Övünç Kutlu
15 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2018
نیویۆرك - AA
له مه‌یدانی تایمزی به‌ناوبانگ كه به ناوه‌ندی كولتوور‌و گه‌شتوگوزاری شاری نیویۆرك داده‌نرێت، رۆژی خۆشه‌ویستی به چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر یادكرایه‌وه.
له چوارچێوه‌ی رۆژی خۆشه‌ویستیدا له مه‌یدانی تایمز، دوو كه‌س هاوسه‌رگیریان كرد و 14 كه‌سی دیكه مه‌ڕاسیمی هاوسه‌رگیریان له پاڵ په‌یكه‌ری "Window to the Heart"ی مه‌یدانه‌كه ئه‌نجامدا. هه‌روه‌ها سێ كوڕ داوای هاوسه‌رگیریان له‌و كچانه كرد كه خۆشیاندهویستن.
هاوكات چه‌ندین هاوسه‌ری دیكه كه له وڵاته جیاوازه‌كانی جیهانه‌وه روویان له مه‌یدانه‌كه كردبوو له پاڵ په‌یكه‌ره‌كه وێنه‌یان گرت و یاده‌كه‌یان كرده‌وه.
له چوارچێوه‌ی كه‌مپینی #ToImmigrantsWithLove، ستاندێك له مه‌یدانی تایمز دانرا. ئه‌مریكییه‌كان له‌و ستانده‌دا نامه‌ی پشتیوانیان بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه نووسی كه له ئه‌مریكا ده‌ژین، نامهكانیشان كرده سندوقەکانی پۆسته کە له مه‌یدانه‌كه دانراوه.