Ahmet Özler,Ramal Abdullah Mahmood
06 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2019
كارابوك – AA
گه‌ڵا و چڵه داره‌كانی سه‌ر رێگای شارۆچكه‌ی سافرانبۆڵو له پارێزگای كارابوك به‌شێوه‌یه‌ك باوه‌شیان به‌یه‌كتردا كردووه، كه به زه‌حمه‌ت تیشكی خۆر به‌ناویاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌م دیمه‌نه ناوازانه‌ش زیاتر له ئه‌فسانه‌ی ناو چیرۆكه‌كان ده‌چن نه‌ك له راستی.
ئه‌و به‌شه‌ی سه‌ر رێگای نێوان سافرانبۆڵ و بارتین كه پێنج كیلۆمه‌تره و میراتی به‌جێماوی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانه و به تونێڵی داره‌كان ناسراوه؛ هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تای چوونه ناویدا ترسناكیش ده‌ربكه‌وێت، دواتر ئه‌و سرووشته دڵڕفێنه چێژێكی ناوازه به‌و كه‌سانه ده‌به‌خشێت كه به‌وێدا تێپه‌ڕ ده‌بن یاخود بۆ گه‌شتكردن روو له‌وێ ده‌كه‌ن.
تونێڵی داره‌كان، سه‌وز سه‌وز خۆی رازاندووه‌ته‌وه و هه‌ر وه‌رزه و به ره‌نگێك خۆی ده‌نووێنێت، ئه‌وانه‌ی به‌وێدا دێن و ده‌چن به چركاندنی وێنه، ساته‌كانی ژیانیان به زیندوویی ده‌هێڵنه‌وه.
