Ahmet Özler
18 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2021
کارابوک - AA
ناوەندی خلیسکانی کالتەپە لە کارابوک، بووەتە جێی بایەخی ھەوادارانی خلیسکانی سەر بەفر.
ناوەندی خلیسکانییەکە دەکەوێتە چیای کالتەپە کە لە بەرزایی دوو ھەزار مەتر لە سەر رووی دەریاوەیە و ٢٦٣ کیلۆمەتر لە شاری ئەنقەرەوە دوورە، لە دوای بارینی بەفر و لە ژێر رێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پێشوازیی لە میوانەکانی دەکات.
ئەو گەشتیارانەی کە روو دەکەنە ناوەندەکە، لەسەر سێ رێرەوی خلیسکانی کە درێژییەکانیان ھەزار مەتر، دوو ھەزار و ٣٠٠ مەتر و دوو ھەزار و ٤٠٠ مەترە خلیسکانی دەکەن.
بەمەبەستی خزمەتکردنی میوانەکانی ناوەندی خلیسکانییەکە کە بە تەلەفریکە کورسی ھەڵگرەکەی کە درێژییەکەی ٦٩٠ مەترە و ٥٨ کورسی ھەڵواسراوی پێوەیە و تەلەفریکە ٨٧٣ مەترەکەی ناسراوە، بۆ حەسانەوە دەگوازرێنەوە بۆ خانووە کەلەپوورییەکانی ناوچەی سافرانبۆڵو کە لە لیستی کولتووری جیھانی یونیسکۆ تۆمارکراوە و دەکەوێتە دووری ٣١ کیلۆمەتر لە ناوەندەکەوە.
پارێزگاری کارابوک، فوئاد گورێل، لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆلو ئاماژەی بەوە کرد کە ناوەندی خلیسکانییەکە بە تایبەتی لە ناوەڕاستی ھەفتەدا گەشتیاران رووی تێدەکەن و گوتی، "بە پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپاراستنەوە پێشوازییان لە گەشتیاران دەکەین".
گورێل راشیگەیاند کە دامەزراوەکە نوێیە و بایەخدان بە ناوەندی خلیسکانی زیادیکردووە.