Hüseyin Yıldız
24 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2022
ئیدر – AA
پاییز دیمەنێکی دڵڕفێنتری بە پارکی نیشتمانیی چیای ئاگری کە رووبەڕەکەی ٨٨ هەزار هێکتار زەوییە و گەورەترین پارکی نیشتمانییە لەسەر ئاستی تورکیا، بەخشیووە.
چەندین جۆر باڵندە لەو پارکە نیشتمانییەدا دەبیندرێن و لەگەڵ ناوچە ئاوییەکاندا پارکەکەیان سەرنجڕاکێشتر کردووە.
پارکی نیشتمانیی چیای ئاگری کە لەم ماوەیەی دواییدا خەڵکانێکی زۆر رووی تێدەکەن، دیمەنەکانی لە رێگای درۆنەوە تۆمار کرا.