Muhammet Ali Kemal
10 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2016
وان- AA
دوای ئەوەی بەفر ناوچە بەرزەکانی وانی داپۆشی، هاووڵاتییان هەردوو وەزری پایز و زستان لەیەک کاتدا بەڕێدەکەن.
لەکاتێکدا لە شارۆچکەی چاتاک رەنگی زەردی پایز باڵادەستە، 50 کیلۆمەتر لەولاترەوە و لەشارۆچکەی باهچەسەرای بەفر باریوە و شارۆچکەکەی داپۆشیوە.
هاووڵاتییان دوای ئەوەی لەشارۆچکەی چاتاک خۆشی پایزیان بینی بەهۆی سرووشتە جوانەکەی شارۆچکەکەوە، نیو کاتژمێر گەشتکردن بە ئۆتۆمبیل بەسە بۆئەوەی بگەنە شارۆچکەی باهچەسەرای و شەڕەتۆپەڵ بکەن.
هەردوو شارۆچکەکە خاوەنی دەوڵەمەندییە سرووشتییەکانی وەک هەنگوین، گوێز و ماسین و بەهۆی بێدەنگی، هەوای خاوێن و سرووشتەکەیانەوە دەبنە جێگەی بایەخی گەشتیاران.
دیمەنی هەردوو شارۆچکە لە ئاسمانەوە کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لەهەمان رۆژدا گرتوویەتی، نیشانی دەدات شارۆچکەیەکیان رەنگی زەرد و ئەوی دیکەیان رەنگی سپی داپۆشیوە.