Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
23 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2017
كۆپنهاگن - AA
له به‌دواداچوونێكدا كه دانیمارك ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه ژماره‌ی مزگه‌وت له‌و وڵاته له 115ەوه بۆ 170 به‌رزبووه‌ته‌وه.
پرۆفیسۆر د. لین كوهل و جێگره‌كه‌ی مالك لارسن له زانكۆی ئارهوس، به‌دواداچوونێكیان له‌باره‌ی ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانی دانیمارك ئه‌نجام دا.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كه، ژماره‌ی مزگه‌وته‌كان له‌و وڵاته‌دا كه له به‌دواداچوونی ساڵی 2006دا 115 بوون، له‌مساڵدا بۆ 170 مزگه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌دواداچوونه‌كه له‌سه‌ر داخوازی پارتی لیبراڵی ڤێنستر، پارتی سۆسیال دیموكرات، پارتی گه‌لی دانیماركی راستڕه‌وی توندئاژۆ و پارتی پارێزگارانی گه‌ل ئه‌نجامدراوه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی ساڵی 2006 ئه‌نجامدرابوو.
ئاماژه به‌وه كراوه كه هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی مزگه‌وته‌كان به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی موسڵمانانه له‌و وڵاته‌دا.
ژماره‌ی دانیشتوانی دانیمارك كه پێنج ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌سه، پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی %7ی موسڵمانبن، چونكه له‌و ولاته‌دا به‌پێی یاسا ئایینی هاووڵاتیان تۆمار ناكرێت.
لە کۆی ١٧٠ مزگەوت کە لەو وڵاتە بوونیان هەیە ٢٩یان لە ژێر چەتری وەقفی ئایینیی دانیمارکی تورکیدا خزمەتدەکەن و لە لایەن ئەندامانی وەقفەکەوە پشتیوانیی دارایی دەکرێن.
لە دانیمارک ئەو بینایانەی کە پێشتر کارگە بوون، دەگۆڕدرێن بۆ مزگەوت و یەکەم مزگەوت کە لە بناغەوە بنیاتنرابێت مزگەوتی فەتحە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە هەدەهوسن دروستکراوە.
هاوکات مزگەوتی گەورەی شاری ئارهوس ئەمساڵ دروستکرا و بەرووی نوێژخوێناندا کرایەوە.
سێیەم مزگەوتی تورکی کە لە بناغەوە دروستکرابێت، مزگەوتی ئایاسۆفیایە لە رۆسکیلدە و لە ئێستادا کاری دروستکردنی تەواوبووە. چاوەڕوانیش دەکرێت دوای سەری ساڵ بەڕووی نوێژخوێناندا بکرێتەوە.
ئەمە جگە لەوەی پشتیوانیی کردن لە دروستکردنی ''ناوەندی شارستانیی حەمەد بن خەلیفە'' لە ساڵی ٢٠١٤دا لە کۆپنهاگنی پایتەخت لە لایەن قەتەرەوە، کە یەکەمین مزگەوتە لەو وڵاتەدا منارەی هەبێت، کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنابوو.
هاوکات و دوای ئەوەی ئاشکرابوو کە بەشێک لە مزگەوتی ئیمام عەلی کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە کۆپنگهاگن کرایەوە، لەلایەن ئێرانەوە دروستکراوە، کاردانەوەی لەنێو رای گشتیی ئەو وڵاتەدا لێکەوتبوویەوە.