لەدرێژەى کارو چالاکییەکانى ساڵیادى کۆمەڵکوژییەکەى شنگال لە بەردەم باخى گشتى شارى سلێمانى بە ئامادەبوونى کوردانى ئێزدى و خەڵکى شارەکە، سەرجەم رێکخراوەکانى ژنان لە شارى سلێمانى رێوڕەسمێکیان بەو بۆنەیەوە رێکخست و بڕیاریاندا سبەینى 5 شەممە وەک رێزێک بۆ ژنانى شنگال سەردانى ئەو قەزایە بکەن".