Cemal Sargati
24 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2016
سلێمانى
یەکێتى نیشتمانى کوردستان، بزووتنەوەى گۆران، کۆمەڵى ئیسلامى و یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لە بارەگای مەکتەبى سیاسى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان لە شاری کۆبوونەوە و تاوتوێى بارودۆخى سیاسى هەرێم و ناوچەکەیان کرد و پشتیوانى خۆشیان بۆ سەرجەم داخوازییەکانى فەرمانبەران و مووچە خۆران دووپات کردەوە و راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.
لەو راگەیەندراوەیاندا کە کۆپیەکى دەست ئاژانسى ئانادۆڵو کەوتووە، تێدا هاتووە: "هەرچوار لایەنى کوردستان، بزووتنەوەى گۆران، یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان و یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان کۆبوونەوە و تاوتوێی بارودۆخى سیاسى هەرێم و ناوچەکەیان کرد و لەسەر بارى ژیان و گوزەرانی ناهەموارى هاووڵاتیان و فەرمانبەران هەڵوەستەیان کرد".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەر چوار لایەنەکە پشتوانى تەواوى خۆیان بۆ سەرجەم داخوازییەکانى فەرمانبەران و مووچەخۆران دوپاتکردەوە"
لە راگەیەندراوەکەیاندا هەرچوار لایەنى کوردستان،بزووتنەوەى گۆران، یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان و یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان جەختیان لەسەر سێ خاڵ کردوەتەوە کە بریتین لە:-
یەکەم: پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ داخوازی و داوای رەوای سەرجەم هاووڵاتیانی کوردستان و مووچەخۆران دووپاتکردەوە.
دووەم: جەختکرایەوە لەسەر مافی هاووڵاتیانی کوردستان لە دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان بە شێوەیەکی شارستانیانە و بەبێ توندوتیژی و بەلاڕێدا نەبردنی.
سێیەم: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە دابینکردنی مووچە و چاککردنی باری گوەزەرانی هاووڵاتیان و پێویستە پەلەبکرێت لە جێ بەجێ کردن و راپەڕاندنی ئەرکەکانی.
کۆبوونەوەى ئەو چوار لایەنە بەبێ پارتى دیموکراتى کوردستان بەرێوەچوو هەروەها دەنگۆى ئەوە هەیە کە 27ئەم مانگە گردبوونەوە و خۆپیشاندانى نارەزایەتى لە چەند ناوچەیەکى هەرێمی کوردستان بەرێوەبچێت بۆ ئەو مەبەستەش هەر چوار لایەن یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوا دەکەن کە بەبێ توندوتیژى ئەو گردبوونەوە و خۆپیشاندانانە بەرێوە بچن".