Rewa Mahmood Hasan
13 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2020
سلێمانی-AA
داخستنی دووکان و بازاڕ و چێشتخانەکان بەهۆی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19 )، تەنها رێگر نەبووە لە قوتی رۆژانەی مرۆڤەکان، بەڵکو لەئێستادا ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵی سەرشەقامەکان ناتوانن خۆراکی رۆژانەیان بەدەست بخەن.
ئاژەڵەکانی سەر شەقام لەناو شاری سلێمانی و چواردەوری بەهۆی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و داخستنی چێشتخانەکان، ناتوانن خۆراکی پێویستی رۆژانەیان چنگ بخەن، لەکاتێدا پێشتر لەسەر پاشماوەی خۆراکی چێشتخانەکان خۆیان تێر دەکرد.
خێزانێک هەست بە برسێتی ئەو ئاژەڵانە دەکەن و لە رێی خۆراکی تایبەت بە ئاژەڵانەوە، رۆژانە چەندین سەگ لە برسێتی رزگار دەکەن.