Yusuf Soyalp
08 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
وان - AA
چەند گەنجێک کە لە وڵاتانی ترەوە هاتوونەتە وان، شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەکانی شارەکە گەڕان.
لەچوارچێوەی پرۆگرامی بزووتنەوەی گەنجانی یەکێتی ئەورووپا، بەدرێژای هەفتەیەک ٣٠ گەنجی ئەورووپی کە لە ١٠ وڵاتی جیاوازەوە سەردانی وان-یان کردبوو، سەردانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی پشیلەی وان-یان کرد.
پۆلا بانی کە خەڵکی وڵاتی پۆڵۆنیایە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان سەرسامن بە تورکیا و دڵخۆشن بە بینینی و دەڵێت، "زۆر دڵخۆشم بە بینینی پشیلە و دەریاچەی وان. ئەم پشیلانە مەلەش دەزانن، بۆیە دەمەوێت لەگەڵیاندا مەلە بکەم. زۆر دڵخۆش بووین بە بینینی ماڵی پشیلە. ئەگەر مۆڵەت بدەن دەمەوێت پشیلەیەکی وان ببەمەوە ماڵ. پشیلەکان زۆر دۆستی گیان و هاوەڵیت دەکەن، چاویان رەنگاو رەنگە".
دۆمەنیکۆ پاڵۆتادە لە ئیتاڵیاوە هاتووەو دەڵێت، "بڕوام نەدەکرد وان هێندە خۆش بێت. زۆر دڵخۆشم بە بینینی پشیلەکانیان. سوپاسی ئەوانە دەکەم کە بەتایبەت ئاگایان لێیان دەبێت.