Rewa Mahmood Hasan
04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2020
سلێمانی-AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و سەنتەری پەرەپێدانی گەنجانی پێنجوێن، بە سپۆنسەری دەزگای مرۆیی مام، فیستیڤاڵی هەفتەی سپی رێکدەخەن.
ئەمرۆ ٥ی شوباتی ٢٠٢٠ کاتژمێر١٠ی بەیانی، بە سپۆنسەری دەزگای مرۆیی مام، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و سەنتەری پەرەپێدانی گەنجانی پێنجوێن فیستیڤاڵی هەفتەی سپی، تایبەت بە خلیسکان بەڕێوەدەبەن.
فیستیڤاڵەکە بۆ یەک هەفتەیە و تایبەتە بە ئەنجامدانی وەرزشی خلیسکانی سەر بەفر لە شاری پێنجوێن لەسەر رێگای گوندی کانی سێف- پێنجوێن لە پشت گۆرستانی راوکان ئەنجام دەدرێت.