06 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2020
وان - AA
له پارێزگاكانی وان، مووش، هه‌كاری و به‌دلیس رێگاوبانی ١٨٢ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌هۆی به‌فر و رههێڵهوه داخراون.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن گه‌وره شاره‌وانی وان-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه رێگاوبانی ١١٤ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
تیمه تایبه‌ته‌كانی راماڵینی به‌فر له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه له ناوه‌ندی پارێزگاكه و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانهكانن.
به‌هۆی روودانی هه‌ره‌سی به‌فر و به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن رێگای وان-باهچه‌سارای داخراوه.

- مووش
تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر له فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای مووش له هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای نۆ گوند و ٢٢ كێڵگه.
تیمه‌كان له ناوچه‌كه به‌هۆی مه‌ترسی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه كه ئاستی به‌فر شوێن بۆ شوێن ده‌گاته سێ مه‌تر دووچاری سه‌ختی بوونه‌ته‌وه له هه‌ندێک ناوچه‌دا.
- به‌دلیس
به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاریه‌كانی رێگاوبان و گواستنه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگاكه، ئومیت كورتكان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هۆی به‌فر و رههێڵهوه رێگای ٣٥ گوند داخراوه.
- هه‌كاری
هه‌روه‌ها به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا له هه‌كاری رێگای دوو ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.