Mehmet Emin Gürbüz
01 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2021
بۆڵ‌و - AA
بارینی به‌فر و بوونی ته‌م له به‌رزاییه‌كانی پارێزگای بۆڵ‌و باكووری خۆرئاوای توركیا، كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای وشكانی D-100.
به‌هۆی ته‌مه‌وه مه‌ودای بینین له رێگاكه دابه‌زیوه و شوێن به شوێن تا 20 مه‌تر دابه‌زیوه. ئه‌وه‌یش شۆفێرانی دووچاری كێشه كردووه‌ته‌وه.
تیمه‌كان له رێگه‌ی لایتی ته‌مه‌وه شۆفێران ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و پۆلیسی هاتوچۆش به‌رده‌وام چاودێریی رێگاكه ده‌كات و شۆفێران له تیژڕه‌وی ئاگادار ده‌كاته‌وه و داوایان لێده‌كات پابه‌ندی رێنمایی و هێماكان بن.