Sagip Sezginer
02 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
دیمه‌نی سپیپۆشینی شوێنه‌واره مێژوویییه ناوازه‌كانی ئه‌رزه‌ڕۆم له رێگای درۆنه‌وه له ئاسمانه‌وه تۆمار كران.
ئه‌رزه‌ڕۆم كه یه‌كێكه له شاره گه‌شتیارییه‌كانی وه‌رزی زستان و خلیسكه‌ی سه‌ر به‌فر، به‌هۆی ئه‌و به‌فربارینه‌ی له‌سه‌ر له‌به‌یانییه‌وه شاره‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه سپی پۆشیووه.
سپیپۆشینی قه‌ڵای مێژوویی شاره‌كه و قوتابخانه‌ی ئایینی دوو منارهیی دیمه‌نێكی ناوازه‌ی به ناوچه‌كه به‌خشیووه.
هاووڵاتییان سپیپۆشینی شوێنه‌واره مێژوویییهكانیان به ده‌رفه‌ت زانیووه و بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی یادگارییه‌كانیان وێنه ده‌چركێنن، به تایبه‌ت چركاندنی وێنه‌ی هاوسه‌رگیری له قوتابخانه ئایینیه‌كه و ده‌ورووبه‌ری بووه جێی سه‌رنج.
نه‌جیب بۆزكورت كه له ئانتاڵیاوه هاتووه بۆ ئه‌رزه‌ڕۆم به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه بارینی به‌فر زۆر له ئه‌رزه‌ڕۆم ده‌وه‌شێته‌وه، گوتی: "دیمه‌نێكی دڵڕفێنه. له ئانتاڵیاوه هاتووین بۆ سه‌ردانی ئێره. بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی ئه‌م چركه‌ساته به زیندوویی، وێنه دهچركێنین".
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو له رێگای درۆنه‌وه دیمه‌نی سه‌رتاسه‌ری شاره‌كه و شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی كه به‌هۆی سپیپۆشینییهوه جوانتر ده‌نوێنێت تۆمار كردووه.
02.12.2021 دیمه‌نی سپیپۆشینی ئه‌رزه‌ڕۆم به درۆن تۆمار كرا
- دیمه‌نی سپیپۆشینی شوێنه‌واره مێژوویییه ناوازه‌كانی ئه‌رزه‌ڕۆم له رێگای درۆنه‌وه له ئاسمانه‌وه تۆمار كران.