کەرکوک
له ئه‌نجامی هێرشێكی تیرۆریستی بۆ سه‌ر بازگهییهكی هێزه‌كانی سه‌حوه له سنووری قه‌زای حه‌ویجه 4و كه‌س له‌و هێزه ده‌بنه قوربانی و تیرۆریستانیش به‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵدین .
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاوناحییه‌كانی كه‌ركووك به ئاندۆڵی ڕاگه‌یاند" دوای نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بازگه‌ی حه‌ویجه‌ی هێزه‌كانی سه‌حوه كه ده‌كه‌وێته نێوان گوندی مهلحوزه و گوندی مه‌دینه و 3كه‌س له بازگه تیرۆر ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بریندار بوونی كه‌سێكی دیكه له‌و بازگه‌یه.
سه‌رحه‌د گووتی" ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر ئه‌و بازگه‌یه‌ی هێزه‌كانی سه‌حوه له سنوری قه‌زای حه‌ویجه به‌رو شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتوون و له ئێسته‌دا ڵێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستی پێكردووه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ ده‌ستگیر كردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه به‌شداری ئه‌و هێرشه‌یان كردووه بۆ سه‌ر ئه‌و بازگه‌یه.