Heman Hussein Yaseen
10 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2019
هه‌ولێر - AA
كۆنسولی گشتی توركیا بەشداریی له رێوڕه‌سمی جه‌ژنی جه‌مای ئێزدییه‌كان کرد و لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی روحانی ئێزدییان قەوال بەهزاد، کەریم سلێمان و برازی میری پێشووی ئێزدییان میر تەحسین بەگ، بڵند سەعید تەحسین پێشوازی لێ‌کرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆنسولی گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان، هاكان كاراچای به‌شداریی له رێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی جه‌ژنی جه‌مای ئێزدییه‌كان كرد كه ئه‌مڕۆ چوارەم رۆژی جەژنەکە له په‌رستگه‌ی لالش له قه‌زای شێخان بەڕێوەچوو و جەژنەکەش حەفت رۆژ دەخایەنێت.
هاكان كاراچای ئومێدی جه‌ژنێكی ئارامی بۆ ئێزدییه‌كان خواست و پیرۆزبایی خۆی به‌وبۆنه‌یه‌وه گه‌یانده میری ئێزدییه‌كان و سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كانی جیهان.
لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمەکەدا کە بە هەزاران ئێزدی لە بەشداربوون، کۆنسولی توکیا سەردانی شوێنە جیاجیاکانی پەرستگای لالشی کرد و لەلایەن ئێزدییەکانەوە پێشوازی لێ‌کرا و سوپاسی بەشداریکردنەکەیان کرد.
جه‌ژنی جه‌ما یه‌كێكه له دێرینترین و كۆنترین و دیارترین جه‌ژنه‌كانی ئێزدییه‌كان و ماوەی حەفت رۆژ بەردەوام دەبێت و ئەمساڵ لە ٦ی مانگ دەستی پێکردووە و ١٢ی مانگ کۆتایی دێت.
له‌و چەند رۆژه‌دا دیمه‌نه‌كانی خۆشی و گردبوونه‌وه‌یان به‌زۆری ده‌بینرێت و بەشێکی زۆر لە خێزان و بنه‌ماڵه‌كان لە لالش دەمێننەوە و خواردنی زۆر و خۆش دروست ده‌كرێت و دڵخۆشی زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وانه.
جەژنى جەمما كە ٧ ڕۆژ دەخايەنێت بە گوێرەى بيرو باوەڕى ئێزدییەکان ڕۆژێكى پيرۆزە، كوردەكانى خاوەنى ئەم ئايينە لە هەموو جيهانەوە بۆ بەڕێكردنى ڕۆژانى جەژن ڕوو لە لالەش دەكەن.