Muhammed Ali Akman,Mohammed Baqi Hussein
22 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
به‌یروت - AA
ته‌رمی دوو هاووڵاتیی سووری له ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری لوبنان-سووریا دۆزرانه‌وه كه پێده‌چێت له‌سه‌رما رهقبووبێتنهوه.
ئه‌و ته‌رمانه‌ی كه له لایه‌ن سوپای لوبنانه‌وه له‌سه‌ر سنووری سووریا دۆزراونه‌ته‌وه، ته‌رمی ژنێكی تەمەن 30 ساڵ و منداڵێكی تەمەن سێ ساڵه.
دوای دۆزینه‌وه‌یان ته‌رمه‌كان راده‌ستی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی ناوچه‌كه كران و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سنووره‌كه كران.
به‌م دوو ته‌رمه‌وه لە میانی سێ رۆژی رابردوودا، له‌سەر سنووری سووریا-لوبنان، 17 كۆچبه‌ری سووری له‌سه‌رما ره‌قبوونه‌ته‌وه و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی سوپای لوبنان كه له 19ی كانوونی دووه‌مدا بڵاوكراوه‌ته‌وه له نزیك ده‌روازه‌ی سنووریی مه‌سنا باكووری رۆژهه‌ڵاتی لوبنان، ته‌رمی نۆ كۆچبه‌ری سووری دۆزراوه‌ته‌وه كه له‌سه‌رما ره‌قبوونه‌ته‌وه و شه‌شی دیكه‌ش كه له بارێكی ناهه‌مواردا بوون به‌په‌له ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوون.
رۆژی 20ی ئەم مانگە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌رگریی شارستانیی لوبنان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، ته‌رمی شه‌ش كۆچبه‌ری دیكه‌ی سووری دۆزراوه‌ته‌وه كه به هۆی سه‌رماوسۆڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
وه‌رزی زستان بۆ په‌نابه‌ران له لوبنان زۆر سه‌خته و له‌ژێر خیوەتە سارده‌كاندا به‌ده‌ست نه‌بوونی سووته‌مه‌نییه‌وه ده‌ناڵێنن. ساڵی رابردووش به هۆی سه‌رماوه چه‌ند كه‌سێك له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌شێكی زۆر كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له لوبنان له دۆڵی بیقاع-ە و په‌نابه‌ران به توانای سنوورداری خۆیان خیوەتیان هه‌ڵداوه و تیایدا ده‌ژین.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووری له لوبنان بۆ 997 هه‌زار و 905 كه‌س دابه‌زیوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌رپرسانی لوبنان رایده‌گه‌یه‌نن، نزیكه‌ی یەک ملیۆن و 500 هەزار په‌نابه‌ری سووری له وڵاتهکەیان ده‌ژین.