Zana Natık Kerem
12 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2017
بەیروت ــ AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دووەم كاروانی ئاوارە سوورییەكان لە کەمپی نور لە شاری عرسال باكووری رۆژهەڵاتی لوبنان بۆ ناوچەكانی خۆیان لە دەورووبەری شاری دیمەشقی پایتەخت گەڕانەوە.
سەرچاوە سوورییەكان لەناو كەمپی نور بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند كە لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كە پێشتر دانراوە، ئەمڕۆ دووەم كاروانی ئاوارە سوورییەكان كە ژمارەیان ٣٠٠ كەس بوو كەمپی نور-یان لە عرسال جێهێشت و گەڕانەوە شارۆچكەی عەسال وەرد لە ناوچەی قەلەمون دەورووبەری دیمەشق.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەش دا کە زانیاری هەیە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كاروانی دیكەی ئاوارە سوورییەكان كەمپەكانی شاری عرسال جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە ناوچەی قەلەمون.
سەرچاوەكان هەروەها ئەوەشیان گوت کە ئەو ئاوارانە بە ئۆتۆمبێلی سوپای لوبنان گواستراونەتەوە ناوچەی عەسال وەرد کە داوتر لەوێ رادەستی هێزەكانی رژێم دەكرێن.
لە ١٠ی حوەزیرانی رابردوودا، یەكەم كاروانی ئاوارە سوورییەكان لە لوبنان كە ژماریان ٥٠ خێزان بوو گەڕانەوە شارۆچكەی عەسال وەرد لە ناوچەی قەلەمون سەر بە پارێزگای دیمەشق.