Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
12 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به قۆناغی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌و خاڵه‌دا به‌رامبه‌ر ئێمه زۆر روون و ئاشكرا بێت و بڵێت توركیا وه‌رناگرین بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئه‌وا ئه‌وه ئێمه ئاسووده ده‌كات".
له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا بۆ به‌رنامه‌ی "HARDtalk"ی كه‌ناڵی بی بی سی، سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپای هه‌ڵسه‌نگاند و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا به رای ئێوه توركیا له‌ناو یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی باشتره؟ بۆچوونی كه‌سی ئێوه چییه؟ له‌ناو یه‌كێتیه‌كه‌دا بێت باشتره، یان له ده‌ره‌وه‌ی بێت باشتره؟ ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێستا ئێمه پابه‌ندین به‌و به‌ڵێنه‌ی داومانه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌و خاڵه‌دا به‌رامبه‌ر ئێمه زۆر روون و ئاشكرا بێت و بڵێت توركیا وه‌رناگرین بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئه‌وا ئه‌وه ئێمه ئاسووده ده‌كات. ئێمه‌یش پلانی B و Cمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو. واتا به لای ئێمه‌وە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا شوێنێك نییه كه به بێ ئه‌و نه‌توانین هیچ بكه‌ین. توركیا وڵاتێكه له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه و، ئه‌مڕۆ داهاتی تاكه كه‌س 11 هه‌زار دۆلاره".
لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکارەکەدا کە پرسی ''وا تێدەگەم ئەوەتان گوتووە کە بڕوای کەسیتان وایە تورکیا لە دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا باشتر دەبێت'' لە وەڵامدا ئەردۆغان رایگەیاند:
''لە سەرەتاکانی ئەو کاتەی کە سەرۆکوەزیران بووین لە یەکەمین لووتکەی یەکێتیی ئەورووپادا هەڵوێستیان بەرامبەر بە ئێمە بەم جۆرە بوو: دەیانگوت تورکیا شۆڕشێکی بێدەنگی کردووە بەڵام هەمان ئەورووپا، بەداخەوە کە هاوشێوەی ئەوەی ئێمەیان بۆ لووتکەی سەرکردەکان بانگێشت نەکرد، بەردەوامیش دوایدەخەن. لە ئێستادا زۆرینەی گەلەکەی من یەکێتیی ئەورووپایان ناوێت، هەڵوێستی یەکێتییەکە لەبەرامبەر ئێمەدا بە هەڵوێستێکی راستگۆیانە نابینن. بەڵام ئێمە سەرەڕای ئەمە، راستگۆیی خۆمان لەبەرامبەر ئەورووپادا ماوەیەکی دیکە درێژە پێدەدەین، با بزانین دەگاتە کوێ؟''.