İlhami Erkılıç,Abdullah Söylemez,Cüneyt Çelik
09 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2022
ئەرزەڕۆم - AA
بههۆی سەختی رەوشی کەشوهەواوە، رێگاوبانی ١٢٥ ناوچهی نیشتهجێبوون له پارێزگاكانی ئەرزەڕۆم، ئاگری و قەرس بهڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
بارینی بەفر کە دوێنێ ئێوارە لە ناوچەکە دەستی پێ کرد، کاریگەری نەرێنی لەسەر رێگاکانی هاتوچۆ دروست کردووە.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆم کە بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەکان کاریگەر بوو، رێگاوبانی ٨٢ ناوچە بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە.
تیمەکانی شارەوانی شارەکە، بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان.
هەروەها بەهۆی سەختی رەوشی کەشوهەواوە لە ئاگری رێگای ٤١ گوند و لە قەرس دوو گوند داخراون.
تیمەکانی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگا بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان.