Shamal Numan Bakır
30 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2015
سەعات نۆی بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ماراسۆنی نێودەوڵەتی دەستی پێ كرد.
ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر لەسەر سێ ئاست بەرێوەدەچێت كە ئاستی یەكەم پێنج كیلۆمەترە و ئاستی دووەم دە كیلۆمەترە و ئاستی سێیەم بیست كیلۆمەترە.
سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدەكەن كە ژمارەی بەشداربووان لە ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر شەش هەزار كەسی تێپەڕاندووە.