Halil Fidan,Ramal Abdullah Mahmood
26 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2018
ئورفا – AA
دانانی چه‌ندین جۆر په‌نجه ماسی له ناوچه ئاوییه‌كانی به‌نداوی ئه‌تاتورك له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌ی ١٥هەمینی كاروباری ئاوی توركیا بۆته سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی بژێوی بۆ چه‌ندین خێزان له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو.
جگه له سوودی به‌نداوی ئه‌تاتورك بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاوی خواردنه‌وه و ئاودانی ناوچه كشتوكاڵییه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با هاوكات له رێگای رواکردنی ماسیشەوە بۆته سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ چه‌ندین خێزان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی ١٥هه‌مینی كاروباری ئاوی توركیا، ئه‌حمه‌د ئه‌سین گۆكچه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ماوه‌ی ٢٢ ساڵه له‌سه‌ر رووباری فورات له به‌نداوی ئه‌تاتورك پەنجە ماسی به‌رهه‌م ده‌هێنن و گوتی: "له‌سه‌ر رووبه‌ری به‌نداوی ئه‌تاتورك كه ١٣٤ هێكتاره ٣٢ ئهستێڵكی پەنجە ماسیمان هه‌یه و نزیكه‌ی جێی ٢٠ ملیۆن په‌نجه ماسی له‌خۆ ده‌گرن. له‌وێ جۆره‌ها پەنجە ماسی به‌رهه‌م ده‌هێنین. له ساڵی ١٩٩٦ه‌وه تاكو ساڵی ٢٠١٧، ١١١ ملیۆن و ٦٣٥ په‌نجه ماسی لێ به‌رهه‌م هاتووه. ئه‌و پەنجە ماسیانه‌ی به‌رهه‌میان ده‌هێنین به تایبه‌تی له ده‌ریاچه‌كانی به‌نداوه‌كه دایانده‌نێین. ده‌ریاچه‌كان بۆ به‌رده‌میدان به ره‌گه‌زی ئه‌و پەنجە ماسییانه زۆر گرنگن. ساڵی رابردوو نزیكه‌ی ١١ ملیۆن پەنجە ماسیمان به‌رهه‌م هێنا و زۆربه‌یشمان له به‌نداوی ئه‌تاتورك دانایه‌وه".