Mesut Varol,Ramal Abdullah Mahmood
27 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2018
وان – AA
پشیله‌یه‌كی وان به ناوی "پاموك" دایكایه‌تی بۆ سێ بێچووه پشیله ده‌كات و شیریان ده‌داتێ كه به‌هۆی كه‌وتنه به‌ر ئۆتۆمبێل دایكیان مردار بووه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و بێچووه پشیلانه له كۆلێژی ڤێرتێنه‌ری زانكۆی یوزونجو یڵ له وان چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ كرا ره‌وانه‌ی بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه و چاودێری پشیله‌كانی وان كران.
له بنكهكهشدا پشیله‌یه‌كی وان به ناوی "پاموك" دایكایه‌تی بۆ سێ بێچووه پشیله ده‌كات و شیریان ده‌داتێ و هیچ لێیان دوور ناكه‌وێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كه پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌بدوڵڵا كایا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "هه‌رچه‌ند كاركردنی ئێمه چاودێریكردنی پشیله‌كانی وانه، به‌ڵام له دۆخی به‌مجۆره‌دا ده‌سته‌وه‌ستان دانانیشین. بینینی ئه‌و دیمه‌نانه كه پشیلهكی وان شیر ده‌داته ئه‌و سێ بێچووه پشیله به راستی هه‌ستبزوێنه".