Ahmet Güler
22 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2021
مێرسین - AA
لە شارۆچکەی موت سەربە پارێزگای مێرسین، کۆکردنەوەی هەڵوژە لە کێڵگەکان دەستیپێکرد.
بۆ ئەو مەبەستەش چالاکییەکی تایبەت بە دەستپێکی لێکردنەوەی هەڵوژە رێکخرا و تیایدا قایمقامی شارۆچکەکە، فاتیح ئەردۆغان گوتەیەکی پێشکەش کرد.
فاتیح ئەردۆغان ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە شارۆچکەی موت چەندین بەروبوومی جۆراوجۆر هەن دیارترینیان قەیسی، زەیتون، زەیتی زەیتون، هەروەها لە بەرهەمهێنانی هەڵوژەشدا یەکێکە لە ناوچە گرنگەکانی تورکیا و لە رووبەری ١٥ هەزار دۆنم زەویدا، نزیکەی ٣٥ هەزار تۆن هەڵوژە بەرهەم دێت.