Hüseyin Haskan,Muhammet Ali Kemal
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2018
مێرسین - AA
لە شارۆچکەی سیلیفکە سەربە پارێزگای مێرسین کە بە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی بەرهەمهێنانی میوە و سەوزە دادەنرێت، دەست بە کۆکردنەوەی بەروبوومی توتڕک کرا.
سەرۆکی یەکێتیی بەرهەمهێنەرانی توتڕک لە سیلیفکە، فاتیح گونگۆر کە هاوکات بەرهەمهێنەری توتڕکە لە دوای پرۆسەی رنینەوەکە ئاماژەی بەوەکرد خۆشحاڵن بەوەی کە یەکەم بەرهەمی توتڕک-یان رنیوەتەوە.
فاتیح گونگۆر باسی لەوەشکرد توتڕکەکان بۆ مرەبا، دۆندرمە و لە پیشەسازیی جوانکارییدا بەکاردەهێنرێن و بەرهەمەکە لەسەر خواست کیلۆی بە پێنج لیرە بۆ پارێزگا جیاوازەکانی تورکیا، دەنێردرێت.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.