ئانتاركتیكا
بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری (نەیچەر) ھەڵبەزو دابەزی پلەی گەرما کاریگەری لەسەر توانەوەی بەفری ناوچەی ئەنتەراکتیکا ھەیە .
پسپۆڕانی زانکۆی (دورھام) دوای لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو وێنانەی لەلایەن مانگە دەستکردەکانەوە گیراون بۆیان دەرکەوتووە، بە درێژایی چوار ھەزارو پێنچ سەد کیلۆمەتر گۆرانکاری لە بەستەڵەکی ئەنتەراکتیکادا دروستبووە.
بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠- ١٩٨٠ پەی بە کشانی ناوچە بەفرینەکان براوە. ھەروەھا لە کاتی نزمبوونەوەی پلەی گەرما لە ساڵانی (١٩٩٠-٢٠٠٠) بەفر پانتاییەکی زۆری ئەم ناوچانەی داپۆشیوە.
(کریس ستۆکێس) مامۆستا لە زانکۆی دورھام گوتی" لەم لێکۆلینەوەیەدا پسپۆڕان بۆیان دەرکەءت ، توانەوەی بەفری ناوچە بەستەڵەکەکان پەیوەندی بە گۆڕانی کەش و ھەواوە ھەیە، بەڵام تا ئێستا نازانین بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان پەیوەندی بە کشانی بەفرەکانەوە ھەیە یان نا؟!"
ستۆکێس گوتیشی "بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ھۆکاری سەرەکیی توانەوەی بەفرە لە ناوچەکەدا. بەجۆرێک تەنھا لە ماوەی بیست ساڵی رابردوو، بڕی ( ١٤٠) ملیار تۆن بەفر لە بەشی (گرۆندلاند)ی ئەنتاراکتیکا تواوەتەوە.