Hemin Hüseyin
04 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
هەولێر-AA
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، رێژەی بارانبارینی چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران باریووە.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ رێژەی بارانبارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە: "سەنتەری شاری هەولێر، دڵۆپ دڵۆپ، پیرمام ٧ ملیم، سۆران ١ ملیم، بارزان ٠،٤ ملیم، کانی ماسی ١ ملیم، سمێلان .،٤ ملیم و شەقڵاوە دڵۆپ دڵۆپ".
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ٣ رۆژ بەسەر چلەی هاویندا تێپەڕیوە و پلەکانی گەرما تا ئێستاش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزە.