Zeynep Tüfekçi
04 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2018
به‌غدا - AA
له عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌میی ئاوه‌وه، سه‌دا 50ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه.
جێگری وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق مه‌هدی ئەلقهیسی، له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "سه‌دا 50ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی وه‌رزی هاوین له وڵات‌دا به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌میی ئاوه‌وه، زیانی به‌ركه‌وتووه".
ئەلقهیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م زیانانه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پلانی كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌بێت بۆ كشتوكاڵی وه‌رزی زستان و گوتی: "ئه‌و زیانانه‌ی له‌وه‌رزی هاویندا به‌ر كه‌رته‌كه كه‌وتووه، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رووبه‌ری كاریگه‌ر له زستاندا".
به‌هۆی كه‌می باران له زستانی رابردوو و قه‌یرانی ئاو له عێراقدا، مانگی حوزەیران چاندنی برنج، گه‌نمه‌شامی و په‌مۆ كه پێویستییان به ئاوێكی زۆره، قه‌ده‌غه‌كرا.