Kosar OSMAN
01 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2016
شاری هەولێر بە جۆش و خڕۆشێكی زۆرەوە و لەژێر رێوشوێنێكی توندی ئەمنییەوە پێی نایە 2016 و ساڵی نوێ لەلایەن خەڵكەكەیەوە بە گەرمی پێشوازیی لێكرا.
لە یەكیك لە مۆڵەكانی ئەو شارە ئامادەكاریی بۆ پێشوازییەكە ئەنجام درابوو و هەر بەو بۆنەیەوە كۆنسێرێك ساز كرا. بەهۆی قەرەباڵغی و ئاپۆڕای خەڵكەوە ژمارەیەكی زۆر لە ئامادەبووان ناچار بوون لە دەرەوە و لەسەر پێ سەیری ئەو كۆنسێرتە بكەن.
بەهۆی بوونی هەڕەشەی تیرۆریستی هێزەكانی ئەمنی رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتبووەبەر. تەنانەت لە كۆڵانەكانی شاریشدا هێزەكانی ئەمنی ئێشكگر لەسەر ئەركەكانیاندا بوون.
پارێزگای هەولێر كە لە بۆنەكانی سەری ساڵدا لە رابردوو چالاكی پێشكەش دەكرد، بۆ ئەمساڵ هیچ ئاهەنگ و چالاكییەكی ساز نەكرد. هۆكارەكەشی بۆ ئەم قەیرانە داراییە دەگەڕیتەوە كە هەرێمی كوردستان دووچاری بووە.