Ramal Abdullah Mahmood
19 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
وان – AA
لە وەرزی قەدەغەکردنی راوە ماسیدا، ماسی پەڕەکە لە رووباری دەلی لە ناوچەی بەدنی باڵک ئەرجیش لە سەر رێگای وان - ئاگری، بەپێچەوانەوە مەلە دەکەن و بەرەو ئاوی شیرینی کۆچ دەکەن.
مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی بەرهەمە ئاوییەکانی زانکۆی یوزونجو یڵ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر مستەفا ئاککوش بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە وەرزی بەهاردا دەبنە بینەری دیمەنێکی ناوازە لە دەوروبەری دەریاچەی وان.
ئاککوش رایگەیاند کە ماوەی ١٤ ساڵە هەموو هەوڵێکیان خستووەتەگەڕ بۆ پاراستنی ئەم جۆرە ماسییە لە دەریاچەی وان و گەشەسەندنی جۆرەکەی، لە وەرزی قەدەغەکردنی راودا هێزە ئەمنییەکان و دامەزراوە فەرمییەکانی دیکە لە هەماهەنگیدا دەبن بۆ بەرگرتن لە قڕکردنی ئەو جۆرە ماسییە.