Günay Nuh
28 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌رده‌خان – AA
گه‌شتیاران به پایسكیل به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی چڵدردا ده‌ڕۆن كه به‌هۆی شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه‌وه به‌شی هه‌ره زۆری ده‌ریاچه‌كه به‌ستوویه‌تی.
ئه‌م ده‌ریاچه‌یه كه به دوای ده‌ریاچه‌ی وان دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵووه ده‌كه‌وێته سنووری هه‌ردوو پارێزگای ئه‌رده‌خان و قه‌رس، به‌هۆی به‌ستنی به‌شی هه‌ره زۆری ده‌ریاچه‌كه‌وه گه‌شتیاران به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش رووی تێ ده‌كه‌ن.
رۆیشتن به پایسكیل به‌سه‌ر ئه‌و ده‌ریاچه به‌ستووه‌دا، چێژێكی زۆر به گه‌شتیاران ده‌به‌خشێت و یادگارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شته‌دا زیندوو ده‌هێڵێته‌وه.
