Sarmand Hameed
05 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند "لە رۆژی جیهانی ژینگە، پابەندی خۆمان بۆ کوردستانێکی سەوزتر و خاوێنتر، هەروەها بۆ هەسارەیەکی لە بارتر دووپات دەکەینەوە".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژینگە پەیامێکی بڵاوکردووە.
نێچیرڤان بارزانی نووسیوویەتی: "لە رۆژی جیهانی ژینگە، پابەندی خۆمان بۆ کوردستانێکی سەوزتر و خاوێنتر، هەروەها بۆ هەسارەیەکی لە بارتر دووپات دەکەینەوە".
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەختیشی لە گرنگی بەرەنگاربوونەوەی ئەو فاکتەرانە کردووەتەوە کە دەبنە ھۆکاری پیسبوونی ژینگە و سرووشت، ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەمە گرنگترین بنەمایە لە پاراستنی سرووشت.
ساڵی ١٩٧٤، نهتهوهیهكگرتووهكان رۆژی پێنجی حوزهیرانی وەک رۆژی جیهانی ژینگه ناساند و ساڵانە لەم رۆژەدا چالاکی جۆرارجۆر بۆ هۆشیاركردنهوهی هاووڵاتییان له مهترسیهكانی تێكچوونی ژینگه و هاندانیان بۆ گرتنهبهری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ژینگه بەڕێوەدەچێت.
ساڵانە وڵاتێک میوانداریی چالاکییەکانی ئەم رۆژە جیهانییە دەکات و ئەمساڵیش وڵاتی کۆڵۆمبیا بە هاوبەشی لەگەڵ ئەڵمانیا میوانداریی ئەم یادەیان کرد.