Ramal Abdullah Mahmood
13 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2017
کاستامۆنو – AA
ئەو پاسەی کە لە کاتی لێخوڕیندا لە شاری کاستامۆنو گڕی گرت بەتەواوی لەکار کەوت.
پاسی ژمارە 39 ET 002 کە تا ئێستا ناسنامەی شۆفێرەکەی نەزانراوە، بە ٤٩ گەشتیارەوە لە ئیستانبوڵەوە بەرەو شارۆچکەی ئابانای سەر بە پارێزگای کاستامۆنو بەڕێکەوتبوو لە فولکەی دادای لەناو شاری کاستامۆنو بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرت.
شۆفێر و یاریدەدەری شۆفێری پاسەکە دوای ئەوەی هەست بەوە دەکەن کە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرتووە، پاسەکە رادەگرن و داوا لە گەشتیارەکان دەکەن لە پاسەکە دابەزن و کەلوپەل و پێداویستییەکان دادەگرن.
دوای نزیکەی یەک کاتژمێر لە هەوڵ و کۆششەکانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی کاستامۆنو توانرا ئاگرەکە دابمرکێنرێتەوە. بە هۆی ئەو زیانە زۆرەی بەر بزوێنەر و ناو پاسەکە کەوتبوو، بە تەواوی لەکار کەوت.