Ramal Abdullah Mahmood
13 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2017
دهارامسالا – AA
تەرمی شەش کەس دۆزرانەوە کە لە ئاکامی رۆچوونی زەوی لە باکووری هیندستان گیانیان لەدەستدابوو.
فەرمانڕەوای ویلایەتی هیماچاڵ پرادەش، ساندەپ قەدەم رایگەیاند لە ئاکامی بارانی وەرزی بەخوڕ، رێگای سەرەکی گوندی ئورڵا رۆچووە و دوو پاس و سێ ئۆتۆمبێلیش کەوتوونەتە ژێر زەوی.
ساندەپ قەدەم ئاماژەی بەوە دا کە تەرمی شەش کەس دۆزراوەتەوە کە لەناو پاسەکاندا بوون و کەوتبوونە ژێر زەوی. سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ رزگارکردنی گیرۆدەبووان.
ناوبراو تیشکیشی خستە سەر ئەوەی بە هۆی بارانی خوڕ زیانی زۆر بەر ژمارەیەک خانوو کەوتووە.